Duygu Yener,Rewa Mahmood Hasan
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە حەوت تیرۆریستی پەکەکەی لە پارێزگاکانی دیاربەکر، هەکاری و دێرسم لە چالاکی خستووە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە شارۆچکەی خانی سەربە دیاربەکر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و دوو تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە.
لە بەشێکی تردا ئاماژە بەوەکراوە کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی شەمزینان لە هەکاری، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و چوار تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە و هاوکات لە ناوەندی پارێزگای دێرسیم-یش لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ٢٢ی حوزەیرانەوە بەردەوامی هەیە یەک تیرۆریست لە چالاکی خراوە.
بەوەیش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە پارێزگاکانی دیاربەکر، هەکاری و دێرسم لە چالاکی خراون گەیشتۆتە حەوت تیرۆریست.