Hemin Hüseyin
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
هەولێر-AA وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەولود باوەمراد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر ناوەرکی کۆبوونەوەکە و رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی بەغدا لێکتێگەیشتنی زیاتر دروستبووە و ئێستا چەند خاڵێکی کەم ماون بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران مەهدی عەلاق و ئەندامەییەتی چەند بەرپرسێکی باڵا و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ کەریم سنجاری کە لەبالەخانەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەولود باوەمراد گوتی: "قسەی خۆمانمان کردووە و هیوادارین بگەیینە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن و کۆمەڵێک هەنگاوی باش هەیە و ئەو بنەمایانەی کە کاری پێ دەکەین دەستووری عێراقە و ئەمەش کاریکی باشە".
مەولود باوەمراد گوتیشی: "چەند خاڵیکی کەم ناکۆکی لەسەر هەیە کە لە ئایندەدا هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم دەکەن و تا بزانین ئەو دائیرەیەی دروستی دەکەن چۆنە و چییە".
پێشی دوو رۆژ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆش شاندێکی حکوومەتی بەغدا کە لە ١٩ کەس پێکهاتبوون لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بڕیاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت.