Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
واشنتۆن – AA
له په‌راوێزی لووتكه‌ی G-20 كه له ٢٨-٢٩ی حوزه‌یران له شاری ئۆساكا باشووری ژاپۆن ئه‌نجام ده‌درێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه.
گه‌وره به‌رپرسێكی كۆشكی سپی له تێلێكۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ لووتكه‌ی G-20 رایگه‌یاند كه ناوبراو له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كانی حه‌وت وڵاتی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ-دا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تاوتوێی په‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پرسی S-400 بكرێت.