Abdullah Shukur
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
شرناخ - AA
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کاندیدی ئاک پارتی، مەھمەت یارکا سەرۆکایەتی شارەوانی شرناخی بەدەستھێنا و ئەمەش بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن خەڵکی ئەو شارە پێشوازی لێکرا.
کاندیدی سەرۆکایەتی شارەوانی شرناخ، مەھمەت یارکا لەگەڵ پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە شرناخ، رزگین بیرلیک و سەرۆکی لقی ئەو پارتە لە شرناخ، ئیبراھیم خەلیل ئەرکان لە بارەگای ئاک پارتی چاودێری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیان کرد.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی بڵاوکراوەتەوە، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە رێژەی دەنگەکانی ئاک پارتی کرا.
ئەندامانی ئاک پارتی بەھۆی ئەم سەرکەوتنەوە لە باڵەخانەی لقی پارتەکەیان لە پاڵ دەھۆڵ و زوڕنا گوتنەوەی و گۆرانی کوردی و تورکی ئاھەنگیان گێرا.
کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی شرناخ رایگەیاند کە شرناخ مێژووی نووسیوەتەوە و گوتیشی: "کەم ماوە بۆ فڕینی شرناخ".