Sarp Özer
25 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2023
قایسەری – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و باکووری سووریا ناوەستن. تا یەک تیرۆریست بمێنێت، بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. خوا یار بێت سەربازانمان تیرۆریستان لەو چاڵانەدا دەنێژن کە هەڵیان کەندوون".
خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەک لە شاری قایسەری بە ئاماژەدان بەوەی کە شەو و رۆژیان خستووەتە سەریەک بۆ بەهێزترکردنی تورکیا، گوتی: "چەندین بەربەست لە بەردەم ئەمە داندراون وەک چالاکی تیرۆریستان، بەکارهێنانی میدیا و ئابووری، بەڵام لە هیچیاندا سەرکەوتوو نەبوون. ئەو میدیایانەی لە خۆرئاوا وا خۆیان نیشان دەدەن بێلایەنن بەرلە هەڵبژاردن تەواوی ژەهرەکەیان بڵاو کردەوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە تیرۆریستان تەنها مردن یاخود خۆ راستکردنەوەیان لەبەردەمە و گوتی: "ئێستا سەردەستەکانی تیرۆریستان لە ئاغاکانیان دەپاڕێنەوە تا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی رابگرێت. ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و باکووری سووریا ناوەستن. تا یەک تیرۆریست بمێنێت، بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. خوا یار بێت سەربازانمان تیرۆریستان لەو چاڵانەدا دەنێژن کە هەڵیان کەندوون".
خولوسی ئاکار هەروەها داوای لە هاووڵاتییان کرد، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەنگ بدەن بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
لە میانی چالاکییەکەدا، کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند عەلی کنک رێک خرا.