Halil İbrahim Sincar
25 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2023
ماردین - AA
لە میانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری یەشیللی سەربە پارێزگای ماردین، شەڕ لەنێوان دووبنەماڵەدا دروست بوو و بەهۆیەوە ١١ کەس برینداربوون.
ئەو دەمەقاڵەی کە لەنێوان بنەماڵەکانی ئاجو و چاوشئۆغڵودا دروست بوو کە دوژمنداری لەنێوانیاندا هەبووە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە گەڕەکی باخچەباشی بەڕێوەچوو، گۆڕا بۆ شەڕ و پێکدادان.
شەڕەکە کە مێز و کورسی و چەکی تیادا بەکارهێندرا، برینداربوونی ١١ کەسی لێکەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. پۆلیسەکان کۆتایییان بە شەڕی نێوان دووبنەماڵەکە هێنا.
بریندارەکان دوای فریاگوزاریی سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ماردین و نەخۆشخانەی گشتیی کزڵتەپە.
پۆلیس هەڵمەتێکی دەست پێ کرد بۆ قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا تێوەگلاون.