Tuğrul Çam,Muhammet Ali Kemal
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی سەبارەت بە روونکردنەوەکانی مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی دابینکردنی S-400 لە لایەن تورکیاوە، رایگەیاند "لایەنی ئەمریکی بانگێشت دەکەین بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو هەنگاوە هەڵانەی کە دەکەونە دەرەوەی دیپلۆماسییەت و دیالۆگ و زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت".
حامی ئاکسۆی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی روونکردنەوەکانی دوینێی مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 رایگەیاند "روونکردنەوەکان لەگەڵ ناوەڕۆک و رۆحیەتی ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی لووتکەی G-20 ئەنجامیاندا، یەکناگرێتەوە".
حامی ئاکسۆی جەختی لەوەکردەوە کە "ئەو دۆخەی وایکردووە تورکیا هەوڵی دابینکردنی S-400 بدات، روون و ئاشکرایە" و دۆناڵد ترەمپ-یش لە پەراوێزی لووتکەی G-20دا ئەمەی پشتڕاستکردووەتەوە و بەڕوونی باسی لەوەکرد کە مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ تورکیادا نەکراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە "لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەوە، ئەم بابەتەمان بە شەفافی بەڕێوەبرد. بە مەبەستی رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری زیان گەیاندن بە سیستمی F-35 لە لایەن سیستمی S-400ەوە، پێشنیازی ئەوەمان کرد کە گرووپێکی کاری تەکنیکی کە ناتۆشی لەنێودابێت پێکبهێنرێت، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەم پێشنیازەمان وەرنەگرتووە. لایەنی ئەمریکی بانگێشت دەکەین بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو هەنگاوە هەڵانەی کە دەکەونە دەرەوەی دیپلۆماسییەت و دیالۆگ و زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت".