Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''له‌و باوه‌ڕه‌دام كاتێک به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی كارماندا گه‌یشتین به ئامانجه‌كه‌مان كه ده‌سته‌به‌ركردنی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هه‌لی كاره، دووباره بێكاریی داده‌به‌زێته‌وه بۆ ژماره‌کانی یه‌ك خانه‌یی''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ١٤یه‌مین كۆنگره‌ی هاك-ئیشدا كه له كۆنگرێسیۆمی ATO به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدارییكرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''له‌و باوه‌ڕه‌دام كاتێک به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی كارماندا گه‌یشتین به ئامانجه‌كه‌مان كه ده‌سته‌به‌ركردنی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هه‌لی كاره، دووباره بێكاریی داده‌به‌زێته‌وه بۆ ژماره‌کانی یه‌ك خانه‌یی''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ههڵئاوسانیشهوه رایگه‌یاند ''خه‌ریكه دایده‌به‌زێنین بۆ ژماره‌کانی خانەییهكان. له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. ئه‌وه ده‌رچه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێک سووخۆر له توركیا له‌مه و ئه‌وه ناڕهحهتبن. با چه‌نده ده‌یانه‌وێت ناڕهحهتبن. پێداگرین و ئه‌و كاره‌ش ته‌واو ده‌كه‌ین''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا پێشنیازی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییمان بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌رگایه داخراوه. چیتر بۆ ئێمه شتێك به‌ناوی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی بوونی نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "به خێراتركردنی ریفۆرمه‌كانی ناوخۆ و به به‌هێزبوونی زیاتر به‌رامبه‌ر گورزه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌م قۆناغانه تێده‌په‌ڕێنین. ئه‌وكاته ده‌توانین له زه‌مینه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر و درێژخایه‌نتردا سیاسه‌تی قه‌رزه‌كانمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گۆڕانكاریی له ئه‌ركه‌كانی بانكی ناوه‌ندییدا گوتی: "باوه‌ڕمان وابوو كه پێویسته گۆڕانكاریی له ئه‌ركی ئه‌و هاوڕێیهماندا بكرێت كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌ده‌بوو سه‌باره‌ت به 'سو‌و' كه دایكی سه‌رجه‌م خراپه‌كانه و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی سه‌باره‌ت به دراو. ئێستا كێ داكۆكی له‌م ده‌كات؟ سه‌رنجم داوه، هه‌میشه سووخۆره‌كان ئه‌مه ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی ئه‌و رۆڵه‌ی چاوەڕوانیمان لێی ده‌كرد له سیاسه‌ته‌كانی ئابوورییدا به شێوه‌یه‌كی ره‌وا بیگێڕایه، ئه‌وا پێویستمان به گۆڕانكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له نزیكترین ماوه‌دا ده‌بینین له قۆناغی داهاتوودا سیاسه‌تی سوومان به چی شێوازێك ده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ''ئه‌وانه‌ی به‌دوای له‌باربردنی ئه‌و چاكسازییهوهن كه باشترین شێوازه له مێژوویی كۆماری تورکیادا، ئه‌و هه‌له‌یان پێ ناده‌ین كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: "پشتیوانیی له لایه‌نه به‌هێزه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانمان ده‌كه‌ین و ئه‌و لایه‌نانه‌شی كه لاوازن به‌خێرایی ده‌یانگۆڕین. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌مان له پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌ستپێكردووه. چۆن ده‌توانین سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماری به‌ره‌وپێش ببه‌ین، چۆن ده‌توانین كه‌موكوڕییه‌كانی چاك بكه‌ین له هه‌وڵی ئهمانهداین".