Ahmet Furkan Mercan,Muhammet Ali Kemal
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند "هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە ئەنجامەکان، ببینێت".
حامی ئاکسۆی وەڵامی پرسیارێکی نووسراوی سەبارەت بە روونکردنەوەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆبەرت پاڵادینۆ لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیاوە، دایەوە.
ئاکسۆی جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا وڵاتیکی دیموکراتی و یاسا تیایدا سەروەرە و هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداریش لە کەشێکی دیموکراتی و شەفافدا و لە ئاشتی و ئارامییدا بەڕێوەچوون و رایگەیاندووە "ئەوەی کە بنەڕەتییە ئەوە ئیرادەی دەنگدەر بە تەواوەتی لە سندوقەکاندا رەنگبداتەوە و پێویستە هەمووان لەو چوارچێوەیەدا رێز لە خەباتی یاسایی و دیموکراتی بگرن".
گوتەبيژەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە:
"سەرچاوەی رەوایەتیی هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی گەلە. ئەوەشی کە دیاریی دەکات ئەم ئیرادەیە بە چ شێوەیەک لە سندوقەکاندا رەنگیداوەتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆسەی تانەکان دەکات و بە ئەنجامیان دەگەیەنێت، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنە. هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دوور لە یاسا و دیموکراسی دەستوەربداتە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی وڵاتێکی دیکە و خۆی وەک سەرچاوەی رەوایەتییدان بە بە ئەنجامەکان، ببینێت".
"هەڵوێست و خووی دژە دیموکراسی بە هیچ شێوەیەک ناتوانن پێگەیشتوویی دیموکراسیی تورکیا بخەنە ژێر پرسیارەوە. گەلی تورک لە رێگەی رێژەی بەشداریی بەرزەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا، پابەندیی خۆی بە دیموکراسیی نیشانداوە. لە لایەکی دیکەشەوە، بڕیاری گەلی تورک بۆ بژاردەی سەقامگیریی و متمانە لە رێگەی ئەو ئەنجامانەی کە سندوقەکانەوە دەرچوون، تۆمارکراوە".