Zafer Fatih Beyaz,Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەكەی هەفتەی ئایندەیدا بۆ مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پوتین كۆدەبێتەوە. ئەم كۆبوونەوەیە دەبێتە سێیەم كۆبوونەوەی رووبەڕووی هەردوو سەركردەكە لە ساڵی 2019دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، هەشتی نیسان ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی كردنەوەی ساڵی كولتوور و گەشتوگوزاری توركیا-رووسیا و ساڵی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی باڵای توركیا-رووسیا، سەردانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دەكات.
بڕیارە ئەردۆغان و پوتین تەماشای ئۆپێرای ترۆیا بكەن كە لە هۆڵی شانۆی دێرینی بۆڵشۆی لە میانی رێوڕەسمی كردنەوەی ساڵی كولتوور و گەشتوگوزاری توركیا-رووسیا.
دوایین جار ئەردۆغان 23ی كانوونی دووەم سەردانی مۆسكۆی كرد و لەگەڵ پوتین كۆبووەوە.