Ferdi Türkten,Muhammet Ali Kemal
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاری راگرتنی دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگە پووچەڵەکانی حەوت ناوچەی ئسیتانبوڵی لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا، هەڵگرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی تانەکانی ئیستانبوڵ، کۆبووەتەوە.
پێشتر لەسەر داوای ئاک پارتی دەست بە دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگە پووچەڵەکانی ئەو حەوت ناوچەیەی ئیستانبوڵ کرابوو.
دوای ئەوەش لقی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ داواکاریی جەهەپەی بۆ "راگرتنی دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان وەک رێکارێک" پەسەندکردبوو، بڕیاری راگرتنی ئەژماکردنەوەی دەنگەکانی وەک رێکارێک دابوو.
لەئێستاشدا دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریداوە لقەکانی دامەزراوەکە لەو ناوچانەی ئیستانبوڵ کە دەستیان بە دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان کردووە، ئەژمارکردنەکە تەواوبکەن و ئەنجامەکانی دووبارە ئەژمارکردنەوەکە پێویستە لە لایەن سەرجەم پارتە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکانەوە پەسەند بکرێت.