Muhammed Boztepe,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان، سەعدی گوڤەن رایگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ئێمە گەیشتوون، داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگە پووچەڵەکان کراوە، بڕیاریان لەسەر ئەمە داوە. ئەمە بڕیارێک نییە یەکەم جار درابێت. لە هەڵبژاردنەکانی پێش ئەمەشدا لقەکانی دامەزراوەکەمان لە ناوچەکان، بڕیاری دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان داوە و بڕیار درا کاتێک لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەدا پڕۆسەی دووبارە ئەژمارکردنەوەکە دەستیپێکردووە لە شوێنێکدا نەپچڕێندرێت و تا کۆتایی درێژەی هەبێت. ئەوەی کە لە ئیستانبوڵ روویداوە ئەمەیە".
سەعدی گوڤه‌ن له‌به‌رده‌م ته‌لاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به میدیاكانی راگه‌یاند كه دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیانكردووه به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی تانه‌كان له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان و لقه‌كانی دامه‌زراوه‌كه له شار و شارۆچكه‌كان و پرۆسه‌كه‌ش له ته‌واوی توركیا به‌رده‌وامه.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له قۆناغی پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندان به براوه‌كان له‌و شوێنانه‌ی تانه له ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان نه‌دراوه. باسی له‌وه‌ش كرد كه تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجامانه‌یان به هه‌موو پارته‌كان راگه‌یاندووە و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ئه‌نجامی كاتین.
سەعدی گوڤەن رایگەیاند، بۆ رادەستكردنی مۆرەكان چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی قۆناغی سكاڵاكان دەكەن و لە ئیستانبوڵیش هەمان قۆناغ بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبارەی سكاڵاكانی هەشت ناوچەی هەڵبژاردنی ئیستانبوڵەوە رایگەیاند، بڕیاریانداوە جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی ئەو ناوچانە دووبارە بكرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسی "تەنها دەنگە پووچەڵەکان دووبارە دەژمێردرێنەوە؟" سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان سەعدی گوڤەن گوتی: "زۆرینە بەمشێوەیەیە. دانە دانە بڕیاری لقەکانی دامەزراوەی هەڵبژاردن بە ئێمە نەگەیشتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ئێمە گەیشتوون، داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگە پووچەڵەکان کراوە، بڕیاریان لەسەر ئەمە داوە. ئەمە بڕیارێک نییە یەکەم جار درابێت. لە هەڵبژاردنەکانی پێش ئەمەشدا لقەکانی دامەزراوەکەمان لە ناوچەکان، بڕیاری دووبارە ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان داوە و بڕیار درا کاتێک لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارەدا پڕۆسەی دووبارە ئەژمارکردنەوەکە دەستیپێکردووە لە شوێنێکدا نەپچڕێندرێت و تا کۆتایی درێژەی هەبێت. ئەوەی کە لە ئیستانبوڵ روویداوە ئەمەیە".