Duygu Yener,Muhammet Ali Kemal
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگەیاند "تا ئەمڕۆ رێژه‌ی سه‌دا ٩٩،٩١ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار جیاكراوه‌ته‌وه".
سه‌عدی گوڤه‌ن لە میانی هاتنی بۆ دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٧ەمین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەی، روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا باسی لەوەکرد کە کێشەی گەورە رووینەداوە و هەڵبژاردنێکی باش بەڕێوەچووە و هیواشی خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببنە مایەی خێر و بەرەکەت.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن تیشکی خستەسەر ئەوەی کە هاوشێوەی هەموو هەڵبژاردنەکان، کاتێک کۆنووسەکانی دەستەی سەر سندوق کە زۆرینەیان لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان پێکدێن، بەدەستیان دەگات، ئەو کۆنووسانە بۆ پارتە سیاسییەکان دەنێرن و دوێنێش هەر بەو شێوەیەیان کردووە.
سه‌عدی گوڤه‌ن راشیگەیاند "تا ئەمڕۆ رێژه‌ی سه‌دا ٩٩،٩١ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار جیاكراوه‌ته‌وه".
گوڤەن تیشکی خستەسەر ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ەوە تا ئەمڕۆ، ئەوان ئەو کۆنووسانەی ئەنجامەکان داخڵی سیستمەکەیان دەکەن کە لە لایەن ئەندامانی دەستەی سەر سندوقەکان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانەوە واژووکراون و گوتی: "هەڵبژاردنێکی تەندروست بوو، دوای ئەوەی ئەنجامەکان بوونە فەرمی، رێگە بە لێکۆڵینەوە لە لایەن هاووڵاتییانەوە دەدرێت".
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن ئاشکراشیکرد کە لە میانی چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەسەدا ١٠٠ی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە کە دوێنێ لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا لەسەدا ٩٨ی بڵاوکرابوویەوە.