Ekip
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
دیاربه‌كر - AA
هه‌ده‌په له 12 شار كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یەکی تشرینی دووه‌می 2015دا یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو له 24ی حوزه‌یراندا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌میكردووه.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ، هه‌ده‌په له 12 له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كه شاره‌كانی دیاربه‌كر، شرنەخ، سێرت، دێرسم، وان و هه‌كاری-شیان لەنێودایه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی یەکی تشرینی دووه‌می 2015دا دابه‌زاندووه.
به‌وپێیه هه‌ده‌په له‌دیاربه‌كر له‌سه‌دا 72.8ه‌وه بۆ 66.71، له‌سێرت له‌سه‌دا 58.3وه بۆ 52.18، له‌باتمان له‌سه‌دا 68.2ه‌وه بۆ 60.41، له‌ماردین له‌سه‌دا 68.4ه‌وه بۆ 60.41، لهشرنەخ له‌سه‌دا 85.5ه‌وه بۆ 71.54، لهدێرسم له‌سه‌دا 55.9وه بۆ 51.76، لهئیدر له‌سه‌دا 52.6ه‌وه بۆ 43.94، له‌وان له‌سه‌دا 65.5ه‌وه بۆ 60.23، له‌به‌دلیس له‌سه‌دا 48.60ه‌وه بۆ 43.14، له‌مووش له‌سه‌دا 60.63وه بۆ 50.96، له‌هه‌كاری له‌سه‌دا 81.96ه‌وه بۆ 71.11 و له ئاگری له‌سه‌دا 68.1ه‌وه بۆ 63.54 ده‌نگه‌كانی دابه‌زاندووه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاك پارتی له 9 شاری ناوچه‌كه‌دا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، ئاك پارتی له‌سێرت له‌سه‌دا 36.7ه‌وه بۆ 38.48، له‌ماردین له‌سه‌دا 28.5ه‌وه بۆ 29.8، لهشرنەخ له‌سه‌دا 11.1ه‌وه بۆ 17.27، لهدێرسم له‌سه‌دا 11.7وه بۆ 13.54، له‌وان له‌سه‌دا 30.74ه‌وه بۆ 31.29، له‌به‌دلیس له‌سه‌دا 44.14ه‌وه بۆ 50.07، له‌مووش له‌سه‌دا 34.46ه‌وه بۆ 34.99، له‌هه‌كاری له‌سه‌دا 13.79وه بۆ 19.40 و له‌ئاگری له‌سه‌دا 26.9وه بۆ 28.04 ده‌نگه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه.