Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
له په‌یامێكی روحانی-دا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، روحانی رایگه‌یاندووه، "به‌خۆشی و دڵخۆشییه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا سه‌ركه‌وتنتان به‌ده‌ستهێناوه و متمانه‌تان تازه‌كردووه‌ته‌وه".
له ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی روحانیدا هاتووه:
"ئومێده‌وارم له قۆناغی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارتاندا، ئێران و توركیا كه خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی مێژوویی و كولتووری و ئاینیین، له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی دراوسێیه‌تی باش و رێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شدا له بابه‌ته‌كانی هه‌ماهه‌نگیی جیهانی ئیسلامی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. داواكارم له خودا، ئارامی و خۆشبه‌ختی به خۆت و گه‌لی دۆست و برای توركیا ببه‌خشێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن