Hemn Baban
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
هه‌ولێر - AA
رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له وتووێژدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و پارانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له بانكه‌كاندا ده‌رهێنراون.
- "65 بانكی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ن، 12ش لقی بانكی بیانیین"
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق، شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به دارایی و ئابووری و كه‌رتی بانكه‌كان له عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بانكه‌كان له عێراقدا شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا رایگه‌یاند "ژماره‌ی بانكه‌كانی عێراق گه‌یشتوون به 72 بانك کە 65 یان بانكی كه‌رتی تایبه‌تن و حه‌وتیان بانكی حكوومیین، هه‌روه‌ها 28یان بانکی بازرگانیین، له‌گه‌ڵ 25 بانكی ئیسلامیش هه‌ن، هاوكات 12 لقی بانكی بیانی له عێراقدا هه‌ن كه زۆرینه‌ی ئه‌و بانكانه له هه‌رێمی كوردستان لقییان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی بانكه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا لاوازن و وه‌كو پێویست نییه، و لەوبارەیەوە گوتی "تاوه‌كو ئێستا بانكه‌كان وه‌كو پێویست رۆڵی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا نه‌بینیوه، له راستییدا رۆڵی بانكه‌كان چه‌ند جه‌وهه‌ری و گرنگ بن له بونیادنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز ئه‌وه له عێراق هێشتا ئه‌مه نییه و ئه‌و رۆڵه‌ی نییه، ئێستا رۆڵی بانكه‌كان له پاره‌داركردنی بازرگانیی ده‌ره‌كی و هاورده و هه‌نارده‌كردن و حه‌واڵه‌كردن و پاڵپشتیی كردنی هاووڵاتیی له پاره‌ی قورس كاتێك ده‌یه‌وێت بخوێنێت یان گه‌شت بكات، ئه‌مانه رۆڵی گرنگی بانكن، به‌ڵام ئه‌مانه ئابووریی بونیاد نانێت وه‌كو پێویست، به‌ڵكو وا ده‌كات هاووڵاتییان یه‌كێك له مافه‌كانییان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه بانكه‌كان رۆڵییان هه‌بێت له پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كان و ئێستا ئیداره‌دانی پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كان له عێراقدا لاوازه، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیی به په‌یكه‌ر و بونیادی كه‌رتی بانكییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌و ژینگه‌یه‌وه هه‌یه كه زاڵه له وڵات‌دا له‌نێویاندا بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر، لاوازیی رێكخستنی مافه‌كان، ئیداره‌كردنی مافه‌كان و چه‌ندین ركابهرایهتیی گه‌وره‌ی دیكه كه پێویسته رووبه‌ڕوویان بوه‌ستینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی به‌ره‌و پێش بچێت".
"11 له‌سه‌دی هاووڵاتییانی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا ده‌كه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق كه له 5ی ئایاری 2004 دامه‌زراوه و ئەو بانکانەی کە سەر بە کەرتی تایبەتن تیایدا ئەندامن، شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا له‌درێژه‌ی ههڤپهیڤینهكهیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی رێژه‌ی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانی عێراق له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ڵێت رێژه‌كه له ئاستی پێویست نییه و له‌و رووه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێستا متمانه‌ی هاووڵاتیی له عێراق به كه‌رتی بانكی زۆر لاوازه، له ئاستی پێویست نییه، خه‌مڵاندنه‌كانی ئێمه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی 11 له‌سه‌دی عێراقییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانك به‌كارده‌هێنن، ئێستا ئه‌و رێژه‌یه كه‌مێك زیادی كردووه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م رێژه‌یه زۆر دواكه‌وتووه، زۆر له پاشه، ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن رێژه‌ی به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گاته رێژه‌ی له‌سه‌دا 27، كه‌چی ئه‌م رێژه‌یه له جیهانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌گاته زیاتر له له‌سه‌دا 90".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێـت "پێویسته هاووڵاتییان رابهێنین كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كاندا بكه‌ن و خزمهتگوزارییهكانییان به‌كاربهێنن، چونكه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان به‌ته‌نها له ده‌وری بانكه حكوومییه‌كاندا بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بخولێنه‌وه، ئه‌وا نا‌توانیین به‌ته‌واوه‌تی پێشبكه‌وین، هێشتا بانكه حكوومییه‌كان به رۆتین و ته‌كنۆلۆژیای سنووردار كارده‌كه‌ن، به‌ڵام بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن".
شیروان ئه‌نوه‌ر هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌سه‌ر به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان رابهێنن، له‌نێویاندا مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه ناكرێت له سنووری بانكه حكوومییه‌كان ئه‌مه به‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌بێت به‌ره‌و بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بچیین.
- "داعش ده‌ستی به‌سه‌ر سێ ملیار دۆلاری 121 بانك گرت"
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق، شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌و زیانانه ده‌كات كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له حوزه‌یرانی 2014 و دواتر كه هۆكارێكی دیكه‌ی بێ متمانه‌یی خه‌ڵكه به بانكه‌كان له عێراقدا و له‌و باره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "داعش زیانی زۆری به كه‌رتی بانكه‌كان گه‌یاند، به نموونه لقی بانكه‌كان به‌تایبه‌ت بانكی ناوه‌ندی و بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید هه‌ن كه زیانییان پێگه‌یشت و هی كه‌رتی تایبه‌تیش، ژماره‌ی ئه‌و بانكه حكوومییانه‌ی داعش زیانی پێگه‌یاندن 84 بوون، هه‌روه‌ها 37 لقی بانكی كه‌رتی تایبه‌ت كه هه‌مووی نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلاری تێدابوو كه داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت له پاره‌ی كاش و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌بوون له‌نێو بانكه‌كاندا".
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بانكه‌كانیش بۆ ناوچه رزگارکراوەكانی ژێر ده‌ستی داعش كه پێش كه‌متر له ساڵێك شاری مووسڵی له‌ده‌ستدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق ده‌ڵێت "ئێمه له‌سه‌ر دوو پرۆگرام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون و دواتر رزگاركران، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و كاربكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌وێ لقییان هه‌بوو و پابه‌ندبوونییان هه‌یه، چی ئه‌مان پابه‌ندبوونییان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان هه‌یه، چی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیی به‌رامبه‌ریان كه هه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیی هانبده‌ین بۆ ئه‌ویه پڕۆژه‌یان هه‌بێت و سوود له بانكه‌كان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی دروست بكه‌ن و ده‌ستی كار بخه‌نه گه‌ڕ و هه‌لی كار دروست بكه‌ین".
- "بانكه‌كانی توركیا رۆڵی باشییان هه‌یه"
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق، شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا له درێژه‌ی ههفپهیڤینهكهیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له بانكه توركییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و ده‌ڵێت "بانكه توركییه‌كان چه‌ندین لقییان هه‌یه و بانكی باش و رێكن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا زۆر گه‌وره‌ن بۆیه گرنگه بایه‌خی زیاتر به‌م كه‌رته بدرێت، ئێستا ئه‌و بانكانه رۆڵی زۆریان هه‌یه له باشكردنی ئاستی بانكه‌كانی عێراق و خزمه‌تگوزاریی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌ل پێویسته زیاتر ئه‌و بانكانه هاوكاریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره دروست بكرێت و هه‌روه‌ها رۆڵییان له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووریی عێراق زیاتر هه‌بێت".
- "له وتووێژداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له بانكه‌كانی هه‌رێم ده‌رهێنراون"
شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا له‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2014ه‌وه له بانكه‌كان ده‌ریهێناوه و به بیانووی قه‌یرانی دارایی به‌كاریهێنان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ئێستا وتوێژ هه‌یه له‌نێوان رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌یكه‌ین و ده‌مانه‌وێت به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ئه‌و كێشه‌یه ته‌واو ببێت، چونكه راسته حكوومه‌ت پاره‌ی له بانكه‌كان ده‌رهێناوه و ره‌نگه ئێستا نه‌توانێت به‌شێوه‌ی كاش بیانداته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت شتی دیكه‌ی هه‌یه وه‌كو زه‌وی و پڕۆژه و شتی دیكه ده‌توانێت له بری ئه‌و پارانه وه‌كو قه‌ره‌بوو بیانداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ببێت، واته مه‌رج نییه حكوومه‌ت پاره‌كان به‌كاش بداته‌وه به‌و بانكانه، ده‌مانه‌وێت وتوێژه‌كاندا به‌شێوه‌یك بشكێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و بانكه‌كانیشدا بێت".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه تایبه‌ته‌كانی عێراق، شیروان ئه‌نوه‌ر موسته‌فا باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ر بانكێكی عێراقی پابه‌ندی پێوه‌ره‌كانی كاركردنی ناسراو به KYC نه‌بێت ئه‌وا تووشی لێپرسینه‌وه ده‌بێت، له‌باره‌ی بوونی مامه‌ڵه‌ی گومانلێكراویش كه پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی باسییان لێوه‌كردبوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "بانكه‌كان خزمه‌تی وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌كات، خزمه‌تی هاووڵاتیی و بازرگان ده‌كات، ئێمه ده‌توانیین بڵێین كه بانكه‌كان ده‌بێت به‌پێی پێوه‌ره‌كانی KYC كاربكه‌ین و دڵنیایی ئه‌مه ببین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێی بكه‌ین ئه‌وا كێشه‌مان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌لمێنرا كه ئه‌و كه‌سه‌ی مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ شوێن یان لایه‌نێك كه كێشه‌ی هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كات ده‌توانیین لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".