Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "ئیستانبوڵ ده‌نگی خۆی دا، پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی بدرێت به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو".
کەمال كڵچدارئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ-ه‌وه دوا.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو نووسیوویه‌تی "ئیستانبوڵ ده‌نگی خۆی دا، به بیری ده‌هێنمه‌وه كه پێویسته چی زووه به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی بدرێت به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و ده‌مه‌وێت بزانن كۆتاییهێنان به‌و پرۆسه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیستانبوڵ و وڵاته‌كه‌ماندایه".