Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی وه‌زاره‌تی دارستاندا، وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی دایه‌وه.
بینالی یڵدرم له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی كڵچدارئۆغڵوهوه گوتی: "دوێنێ سه‌رۆكی گشتیی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یدا، پارچه‌یه‌ك كاغه‌زی به‌ده‌سته‌وه گرت و به جۆش و خرۆش و شه‌وقه‌وه له‌سه‌ر کەسە نزیكه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ده‌ستیكرد به تاوان به‌خشینه‌وه. واده‌زانێت به به‌ڵگه‌ی درۆ و هه‌ڵه له رێگه‌ی كه‌سوكاریه‌وه زیان به پێگه‌ی سه‌ركۆمارمان ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگی له داردا دۆزیبێته‌وه به توندوتیژی به‌رده‌وامه له سووكایه‌تیكردن به كه‌سایه‌تی سه‌ركۆمارمان".
یڵدرم بۆ كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئەوەی دەیکات روون و ئاشکرا دیارە کە تەنها قازانج بەو پڕوپاگەندە رەشە جیهانییە دەکات کە لەماوەی رۆژانی دواییدا دژ بە وڵاتمان دەستی پێکردووە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە رابردوودا بەڕێز کڵچدارئۆغڵو هاوشێوەی ئەمانە بە دەیان دەنگۆی بێبنەمای بڵاو کردۆتەوە و لە هەموو جارەکاندا، دۆڕاندوویەتی. دۆخی ئەمجارەش هیچ جیاوازی نییە".