Mehmet Tosun,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''(کلچدارئۆغڵو) ماوەیەک سەبارەت بە من دەیگوت کە 'هەژماری لە سویسرا هەیە'. کاتێک کە بانگێشتم کرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت، نەیتوانی بەڵگەکان بخاتەڕوو، رەزیل و ریسوا بوو. بەروون و ئاشکرا پێم گوت 'بیسەلمێنە من واز لەم پۆستە دەهێنم، واز لە سەرۆکایەتی حکوومەت دەهێنم'. بەڵگەی نەبوو. ئێستاش ئەمجارە هەمان شت دەڵێتەوە. پێم گوت 'بیسەلمێنە، ئەگەر سەلماندت ئەوا واز لە سەرۆکایەتی کۆمار و واز لە سیاسەت دەهێنم'. بەڵام تۆش واز لەوە بێنە لە بوویت بە بەڵای سەرۆکی جەهەپە، واز لە بەڵابوون بەسەر ئەم گەلەوە بهێنە''.