Mohammed Baqi Hussein
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
دێرسم - AA
- سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ناوی تیماركردنی برینه‌كانی رابردووه‌وه داوا له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو بكه‌ین وه‌ك ره‌خنه له‌خۆگرتن چاوێك به‌ڕووداوه‌كانی دێرسمدا بخشێنێته‌وه و رووداوه‌كان بهێنینه‌وه ناو رۆژهڤهكانی وڵاته‌وه، ته‌نانه‌ت له ناوبردنهكهشی ده‌ترسن".
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''له رابردوودا زۆر نادادپەروەری و هه‌ڵه روویاندا، ئێمه ئه‌مه ده‌زانین. دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه به باشترین شێوه ئه‌وه ده‌زانن. ئه‌و ناخۆشییه زۆرانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌کانی دێرسمه‌وه به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌دا هاتووه، ئێمه ناتوانین بیانزانین به‌ڵام باپیرانمان و گه‌وره‌کانمان له‌ناو رووداوه‌کاندا بوون. ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌کانی دوای ئێمه ئه‌وه‌یان به‌سه‌رنه‌یه‌ت. سه‌رکردایه‌تی تاکه پارتی ئه‌و سه‌رده‌مه که جه‌هه‌په بوو، گوتی چی؟ گوتی 'دێرسم سه‌ری دوومهڵهکهیه' و هه‌موو هاووڵاتییانی ئێره‌یان له‌ناوبرد، دڵڕه‌قانه بۆمبیان به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا باراند. ته‌مه‌نیان گه‌وره کرد و له‌سێداره‌یان دان''.
بینالی یڵدرم له دێرسم وتارێكی پێشكه‌شی هاووڵاتییان كرد و له‌باره‌ی رووداوه‌كانی دێرسمه‌وه گوتی:
"ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ناوی تیماركردنی برینه‌كانی رابردووه‌وه داوا له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو بكه‌ین وه‌ك ره‌خنه له‌خۆگرتن چاوێك به‌ڕووداوه‌كانی دێرسمدا بخشێنێته‌وه و رووداوه‌كان بهێنینه‌وه ناو رۆژهڤهكانی وڵاته‌وه، ته‌نانه‌ت له ناوبردنهكهشی ده‌ترسن. منداڵانی ئه‌م وڵاته ره‌نگه ئه‌و وه‌ك كه‌مال كڵچدارئۆغڵو نه‌ناسن. چونكه كاتێك له‌دایكبوو ناوی كه‌مال كاراكورت بوو، دواتر نازناوه‌كه‌ی گۆڕی".
- "هه‌ده‌په گه‌لی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند"
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌و پارته‌ی پێی ده‌ڵێن هه‌ده‌په، به‌داخه‌وه گه‌لی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له سیاسه‌تی شه‌رعی چووه ده‌ره‌وه. نه‌یانتوانی ئه‌و هه‌له‌ی گه‌ل له 7ی حوزه‌یراندا پێی‌دان به‌كاریبهێنن. چوونه ژێر فه‌رمانی قه‌ندیله‌وه. هه‌رگیز له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خۆیان دوورنه‌خسته‌وه. دۆڕان، چونكه گه‌لیان ههلخهڵهتاند".