Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێرێزا مەی کرد و سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی لەندەن، هاوخەمی خۆی راگەیاند.
ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێرێزا مەی کرد و تیایدا هاوخەمی خۆی بۆ پەلامارە چەکدارییەکەی شەوی ڕابردووی لەندەن دەرىڕی و ئەوەی دووپات کردەوە کە تورکیا وەک وڵاتێکی دۆست و هاوپەیمان هەموو کات ئامادەیە لە دژی هەرەشە تیرۆریستییەکان هاوکاری بەریتانیا بکات و دووبارە هەوڵوێستی وڵاتەکەی دووپات کردەوە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.