Haydar Toprakçı
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
دێرسم - AA
ئەو تیرۆریستانەی کە لە نێو ئەشکەوتێک لە شارۆچکەی ئۆڤاچکی سەر بە پارێزگای دێرسم ماوەی چەند رۆژێکە گەمارۆ درابوون، دوای ھەوڵدانێکی زۆر بۆ قایلکردنیان بۆ خۆرادەستکردنەوەیان بە سەلامەتی، لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە پارێزگای دێرسم بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لەوەتەی ١٣ی کانوونی یەکەمەوە، بۆ ماوەی نۆ رۆژە بەردەوامە.
بەم پێیەش پارێزگای دێرسم رایگەیاند، گشت ئەو تیرۆریستانەی لە نێو ئەشکەوتێک لە دەوربەری شارۆچکەی ئۆڤاجیک گەمارۆ درابوون و ماوەی نۆ رۆژە ھەوڵی قایلکردنیان دەدرێت بۆ خۆرادەستکردنەوەیان بە سەلامەتی، لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە دوای ئەوەی تیرۆریستان بە تەقە وەڵامی گشت بانگھێشتەکانی خۆرادەستکردنەوەیان داوە، ئەمڕۆ بە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و وشکانی سەرجەم تیرۆریستەکان لە چالاکی خران".