Yusuf Aydın Deniz
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی 500 گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری توركیادا، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "به‌هۆی ئه‌و كه‌شه سه‌قامگیر و ئاسایشپارێزراوهی به‌دیمان هێناوه و وه‌ك چاومان پاراستوومانه وه‌ك بڵێی توركیا له خۆڵه‌مێشی خۆیدا له‌دایك بۆته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریاوه گوتی، "ئێمه چاومان نه‌بڕیووه‌ته خاكی سووریا به‌ڵام هه‌ڵوێستمان روونه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی له سووریاوه بكرێنه سه‌ر ئێمه".
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه كه ئاسایشی ناوچه‌كه بۆ توركیا گرنگه و گوتی، "لای ئێمه بنه‌ما ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی چ له‌گه‌ڵ رووسیا چ له‌گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه ده‌ینێین له پێناو هێنانه‌دی ئاسایشه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات گوتی، "عەرەب و کورد‌و تورکمان ئەوەی دڵسۆزن، هەمووی چی دەڵێن،'دەڵێن با تورکیا بێت'بۆ؟ چونکە بڕوایان بە تورکیا هەیە، متمانەیان بە تورکیا هەیە."
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه كاری گێڕانه‌وه‌ی ئارامییان بۆ سووریا له‌ئه‌ستۆگرتووه و گوتی، "لە ئەنجامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەماندا لەگەڵ بەڕێز ترەمپ ئەمەی پێ گوتین؛ ئێوە ئێرە لە داعش پاک دەکەنەوە؟'ئێمە پاکمان کردەوە لەمەودواش پاکی دەکەینەوە. تەنی ئەوەی، ئێوە لە رووی لۆجیستیەوە پشتگیری پێویستیمان بکەن و ئیتر دەستیان کرد بە کشانەوە؟، دەستیان پێ‌کرد. ئێستا ئامانجمان ئەوەیە کە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانمان بەشێوەیەکی تەندروست بەردەوامی پێ بدەین، هەرچۆن لە جەرابلوس ٣ هەزار داعشمان کوشت، سوپای سووریای ئازاد و سوپای تورکیامان هەیە، کە بۆلەمەودواش توانای لەناو بردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە،پەیەدە،یەپەگە-یان هەیە".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌ردۆغان گوتی، "ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ بەڕێز ترەمپ ئەنجاممدا، ھاوکات گفتوگۆیەکانی یەکینەکانی دیپلۆماسی و ئەمنیمان، ھەروەھا لێدوانەکانی لایەنی ئەمریکی، ئاراستەی ئەوەمانی کرد کە بۆ ماویەک چاوەڕێ بکەین، بە دڵنیاییە ئەم چاوەروانییەکی بێ کۆتا (جەمسەر کراوە)، نابێت. لەچەند مانگی داھاتوودا، جۆرە جموجۆڵێک ئەنجام دەدرێ کە تێدا چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە و ھەمیش پاشماوەکانی داعش لە خاکی سووریا لەناو دەبرێ. پێویستە ئەوە بزانرێت".
له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه ئه‌مریكا له سووریا ئه‌ردۆغان گوتی، "لە کۆتاییدا، لەرۆژانی رابردوودا لەم بارەیەوە گوتەی ئومێدبەخش و روون و ئاشکرامان لە ئیدارەی ئەمریکاوە گوێ لێ‌بوو. باوانمان دەڵێن، "ئەوەی دەمی بە شیر سووتابێت، فوو لە ماست دەکات و ئینجا دەیخوات"، ئێمەش بەهۆی ئەزموونە خراپەکانی پێشووەوە، هەرچەندە خۆشحاڵین بەم گوتانە، بەڵام ئیحتیاتیش دەکەین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئابووریی توركیاشه‌وه دوا و به‌م جۆره باسی له په‌یوه‌ندیی توركیا و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كرد، "ساڵی 2013 قه‌رزه‌كانمان له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی سفركردهوه. ئێستا ئێمه له‌وباره‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ماوه، ته‌واوبوو ئه‌و قۆناغه".
ناوبراو گوتیشی، "ئێمه متمانه‌مان به وڵاته‌كه‌مان كرد، هه‌تا متمانه‌ی زیاترمان كرد و رامی گه‌ل بووین، بینیمان سه‌ركه‌وتن بوونه باران و به‌سه‌ر توركیادا بارین".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی، "كه‌سانێك هه‌وڵده‌ده‌ن بهرزونزمییهكانی چه‌ند مانگی رابردوو كه به‌هۆی به‌های دراوه‌كانه‌وه روویدا، بیكه‌نه هۆكار بۆ تێكدانی وره‌ی گه‌ل و شكاندنی ئومێده‌كانیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌ماشای مانگی تشرینی یه‌كه‌م بكه‌ین، له‌ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی داخراون، گه‌یشتووینه‌ته رێژه‌یه‌كی باش له‌چاو ساڵانی رابردوودا".
ئه‌ردۆغان راشیگەیاند: "له‌باره‌ی قه‌رزی كه‌سییه‌وه كه جار جاره به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵه به‌مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت، ئێمه وه‌ك وڵاتی خۆمان له‌دۆخێكی باشداین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان گوتی، "توركیا به‌پێداگرییه‌وه به دیموكراسی و ئابووری و ئاسایشه‌وه به‌رده‌وامه له‌ڕۆیشتن به‌ره‌و ئامانجه‌كانی".