Burcu Çalık
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لەماوەی یەک ھەفتەی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ٤٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سوپای تورکیا لە ماوەی نێوان ١٨-٢٥ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی لە دژی حەشارگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە ناوچەکانی دیاربەکر، موش، بەدلیس و ماردین ئەنجامداوە.
راشگەیەندرا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون و دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.
ھاوکات لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە دژی سەرچاوەکانی دارایی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە ئەنجامرداوە، دەستگیراوە بەسەر سێ ھەزار ٣٣٥ گرام ماددەی ھۆشبەر و چەندین کەلوپەلی دیکە.