Abdullah Shukur
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ھاتای - AA
تەقینەوەیەک لە بینایەکی دوو نھۆمی لە شارۆچکەی ئاڵتنۆز سەر بە پارێزگای ھاتای روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی وەرگیراون، لە دوای روودانی تەقینەوەیەک لە بینایەکی دوو نھۆمی لە گەڕەکی ئاڵتنکایای سەر بەو شارۆچکەیە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە ناوچەکە.
بەھۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی زۆر بە بینایەکە گەیشت و کارەکانی رزگارکردن و فریاکەوتن دەستیپێکرد.
لە کارە سەرەتاییەکان تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە.
لە لایەکی دیکەش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستیان کردووە بە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە بەشی سیستەمی گەرمکردنەوەی بیناکە سەریھەڵداوە.
ھاوکات بەھۆی تەقینەوەکە زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ناوچەکە گەیشت.