Mücahit Oktay
04 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران لە ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە دوو هەزار و ٦٤٥ کەس.
لەم بارەیەوە وەزارەتی زانیاری ڤێنزوێلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لە ئاکامی بوومەلەرزەکە دوو هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش بریندار بوون و ١٥ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵن.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ ڤێنزوێلای هەژاند.
هەوڵەکانی گەڕان بە دوای قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکان تا ئێستاش بەردەوامە و گومان لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانیان، نیگەرانی لێ کەوتووەتەوە.