Sarp Özer
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جەیمس جێفری کرد و لە میانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا ئاکار باسی لە چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتاییھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە/پەکەکە و تەواوکردنی نەخشەرێگای منبج بەخێرایی.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جەیمس جێفری کردووە و کۆبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژھەڵاتی فوڕات و منبج و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "وەزیر ئاکار پێداگری تورکیا لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و مافەکان لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی کردوووە، و ھاوکات باسی لە چاوەڕوانی تورکیا لە ئەمریکا کرد بۆ کۆتاییھێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە و تەواوکردنی نەخشەرێگای منبج بەخێرایی".
راشگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەی ئاکار و جێفری باس، لە پێکەوە کارکردنی ھەردوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کراوە.
جێی ئاماژەیە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یاشار گولەر ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئاکار و جێفری بووە.