Heman Hussein Yaseen
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە بەھۆی گرفتێکی ئەمنییەوە بەرھەمھێنانی کارەبا لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەھۆکاری گرفتێکی ئەمنی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ ھەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا کەمبووەوە، بەمەش بەرھەمھێنانی کارەبا بەبڕی ٢٥٠٠مێگاوات کەمی کرد".
وەزارەتەکە ئاگاداری ھاوبەشانی کارەباشی کردووەتەوە کە: "ئەم حاڵەتە کاتییە و ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر ھێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا".