Selen Valente Rasquinho
03 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2026
یەکێتیی ئەورووپا، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تێرۆریستییەی کرد کە دوێنێ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجامدرا.
گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنوەر ئەلعەنونی ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بلاوکردەوە و، ڕایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانی کردنی گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و گشتگیر لە سووریا و هەڵوێستی خۆی لە ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دووپات دەکاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە هاریکاریی کردن لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم.
دوێنێ لە تەقینەوەیەکدا لە دیمەشق نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.