Ertuğrul Subaşı,İsmet Karakaş,Muhammet Ali Kemal
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لە کەیسی تێوەگلان لە رووداوەکانی فەرماندەیی خوێندنگەکانی جەندرمە لەکاتی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن فەتۆوە، کە تیایدا ٣١٦ تۆمەتبار دادگاییدەکرێن، سزای زیندانیی هەتاهەتایی قورسکراو بەسەر ٣١ تۆمەتباردا سەپێنرا. دۆسیەی تۆمەتبارەکانی دیکەش جیاکرایەوە.
لە دانیشتنی دادگادا کە لە ٢٠ەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، تۆمەتباران و پارێزەرانیان ئامادەبوون.
دوای وەرگرتنی دوا وتەی تۆمەتباران، سەرۆکی دادگا، مەلیح ئوچەر بڕیاری دادگای خوێندەوە.
بەو پێیەش لە کەیسی تێوەگلان لە رووداوەکانی فەرماندەیی خوێندنگەکانی جەندرمە لەکاتی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن فەتۆوە، سزای زیندانیی هەتاهەتایی قورسکراو بەسەر ٣١ تۆمەتباردا سەپێنرا.