Aziz Aslan
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
دیاربه‌كر - AA
به هۆی به‌شداریكردنیان له پرسه‌ی مه‌همه‌ت یاكشر، به‌ناو به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی دیاربه‌كری هه‌ده‌په، مو‌سا فه‌ریسئۆغڵوڵاری و ره‌مزیه تۆسون كرایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كر، به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی دیاربه‌كری هه‌ده‌په، مو‌سا فه‌ریسئۆغڵوڵاری و ره‌مزیه تۆسون ده‌ستیپێكرد، ئه‌ویش به هۆی به‌شداریكردنیان له پرسه‌ی مه‌همه‌ت یاكشر (زه‌ینه‌ڵ) كه به‌ناو به‌رپرسی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بوو و ناوی له لیستی سووری داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا بوو كه تۆمه‌تباره به تیرۆركردنی ئه‌ره‌ن بولبولی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له شارۆچكه‌ی ماچكا سه‌ربه پارێزگای ترابزۆن.