Aylin Sırıklı,Muhammed Boztepe,Rewa Mahmood Hasan
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
دەزگای باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بریاری دا کە ئەنجامی هەڵبژاردن لە شارۆچکەی یوسوفعەلی سەر بە پارێزگای ئارتڤین پووچەڵ بکرێتەوە و لە 2ی حوزەیراندا سەرلەنوێ هەڵبژاردنی تێدا بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کە لە ٣١ی ئازاردا بەڕێوەچوو، لە شارۆچکەی یوسوفعەلی بە جیاوازی سێ دەنگ کاندیدی ئاکپارتی ئەیوب ئایتەکین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
کاندیدی جەهەپە بارش دەمیرجی لە لیستی دووهەمدایە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.
جەهەپە سکاڵای بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد. دەزگای باڵای هەڵبژاردنیش دوای هەڵسەنگاندنی سکاڵاکە، دوو دەنگدەری سنوردار دەنگیان داوە و بەهۆی دابەزینی جیاوازی دەنگەکان بۆ یەک دەنگ، بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.
هەڵبژاردنەکان لە شارۆچکەی یوسوفعەلی لە ٢ی حوزەیران جارێکی تر دووبارە دەکرێتەوە.