Rewa Mahmood Hasan
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
ئەنقەرە- AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگەیاند: "به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م سه‌رۆكی یه‌كه‌كان، له ناحیه‌كان، شارۆچكه‌كان و پارێزگاكان له پێناو تێگه‌یشتن له‌و په‌یامه‌ی كه هاووڵاتییانمان داویانه‌ته ئێمه، سه‌رجه‌م كاره‌كان ئه‌نجامبدرێن".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی ناوخۆیی تورکیا.
سەرەتا عومەر چەلیک رایگەیاند، ٢٨هەمین کۆبوونەوەی راوێژکاریی و هەڵسەنگاندنی ئاک‌پارتی لە ٢٦-٢٧-٢٨ ی نیسان ئەنجام دەدرێت.
دواترگوتهبێژی ئاك پارتی، ئاشكرایكرد به توندی ئه‌و پرۆژه پێشنیازه ئیدانه ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانی ئیتاڵیا‌و لەوباریەوە گوتی، "له‌م كێشه‌یه‌دا ده‌كه‌ونه داوی ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ئاسایی ببنه‌وه".
لەبارەی هەڵژاردنی شارەوانیەکانی تورکیاشەوە کە لە ٣١ی ئازاردا بەڕێوەچوو بەتایبەت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ، عومه‌ر چه‌لیک گوتی: "ئاره‌زوومان ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان روون ببنه‌وه و به روونی ئاشكرا بكرێن" و دواتر رایگەیاند، "ئه‌و رێگایانه‌ی كه گرتووماننهتهبهر هیچ یه‌كێكیان ئه‌و رێگایانه نیین كه ئه‌مڕۆ داهێنرابن. ئه‌و رێگایانه نیین كه ئێمه بۆخۆمان دامانهێنابێتن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵدا ئه‌نجامه‌كان رووننهبوونهتهوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رێگه‌ی تانه‌ی نائاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر".
لەبارەی گوتەکانی جەهەپەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و تانەکانی ئاک‌پارتی دەربارەی ئەنجامەکان، گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک گوتی: "خۆیان، بەوەی کەدەشڵێن فشار دەخرێتە سەر دەزگای باڵای هەڵبژاردن، درۆ بەدەم ئاکپارتییەوە هەڵدەبەستن و بەو هۆیەوە داوایان لێ دەکەم داوای لێبوردن بکەن".
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك لەبارەی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی رایگەیاند: "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرا، گوزارشت له خۆشحاڵی به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كرا".