Duygu Yener
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك رایگەیاند "له ئێستاوه گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ین كه له بابه‌تی نیشتمانی شین-دا، شۆخی ناكه‌ین و ئه‌و داوای لێبوردنه‌ش قبوڵ ناكه‌ین كه به‌هۆی كردهوهیهكهوه بێت كه دواتر پێویستی به داوای لێبوردن بێت".
عومەر چەليك، لە كاتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنى ئاک پارتى لە ناوەندى گشتيى پارتەكە کە بە سەرۆكايەتى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى سازكرد.
چه‌لیك، لەبارەی ده‌ستگیركردنی به‌ناو ئه‌میری داعش له توركیا گوتى، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بهرهنگاربوونهوهیهكه له‌پێناو مرۆڤایه‌تییدا".
چه‌لیک، گوتى "یۆنان ئه‌مڕۆ له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌وڵه‌تێكی چه‌ته‌یه، به كارێک كه له خۆی گه‌وره‌تره، هه‌ڵده‌ستێت".
عومەر چه‌لیک لە بارەى رۆژهەڵاتى ده‌ریای ناوه‌ڕاست، گوتیشى "كاره‌كانمان له سنووری ده‌ریایی و رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دهریاییماندا ئه‌نجامده‌ده‌ین، هیچ بابه‌تێک نییه كه په‌یوه‌ندیی به یۆنانه‌وه هه‌بێت".
چەليك گوتيشى، "ئەگەر ماكرۆن، لە گۆڕەپانى خۆمان، لە ناو وڵاتى شينى خۆمان هێڵى سوور رابكێشێت، بە هەمان شێوە ئەو هێڵە سوورە بۆ ماكرۆن دەگێڕينەوە".
چه‌لیك، گوتى "فه‌ڕه‌نسا به هێنانی فڕۆكه‌ی رافاڵ بۆ ئه‌وێ (رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست)، یان به ئه‌نجامدانی مانۆڕ له‌گه‌ڵ قوبرسی باشوور، هیچی ده‌ستناكه‌وێت. ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌م دیپلۆماسییه، به شكستی قورسی حكوومه‌تی یۆنان كۆتاییدێت".
عومەر چەليك، گوتيشى، " ئەگەر بە دواى گفتوگۆكەرێكى متمانەپێكراودا دەگەڕێن، لە توركيا متمانەپێكراوتر نييە".