Hasan Namlı
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
دیاربه‌كر- AA
دایكانی دیاربه‌كر به ئومێدی شادبوونه‌وه به‌و رۆڵانه‌یان كه بۆ شاخ رفێنراون، درێژه‌یان بە مانگرتن له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په له شاره‌كه، دا.
مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كر كه هه‌ده‌په به‌رپرسیار دەزانن له رفاندنی رۆڵه‌كانیان بۆ شاخ، كه له سێی ئه‌یلوولی ٢٠١٩دا ده‌ستیپێكرد، پێی نایه ٣٦٥ههمین رۆژییەوه.
یه‌كێك له دایكه‌كان، خه‌دیجه ئای، كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رۆڵه‌كه‌ی درێژه به مانگرتن ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ هه‌واڵی ئه‌و رۆڵه‌یه‌ی نازانێت كه به‌ر له پێنج ساڵ له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵاندا بۆ شاخ رفێنراوه، و گوتی: "له‌پێناو محه‌مه‌دی كوڕمدا هاتوومه‌ته ئێره. منداڵه‌كه‌م له هه‌ده‌په ده‌وێته‌وه. وه‌ره رۆڵه، بگه‌ڕێوه و خۆت راده‌ست بكه‌ره‌وه. بگه‌ڕێوه ماڵه‌وه".
هاوكات عه‌بدوڵڵا ده‌میر، كه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی فاتیحی كوڕی ده‌ستی به مانگرتن كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی ٣٦٥ رۆژه به مكووڕییه‌وه له مانگرتن به‌رده‌وامن.
عه‌بدوڵڵا ده‌میر باسی له‌وه‌كرد كاتێك ئه‌وان ده‌ستیان به مانگرتن كردووه، هه‌ده‌په‌ییه‌كان پێیان وابووه دوای ماوه‌یه‌كی كورت وازده‌هێنن به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتن له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په تا ئه‌و كاته‌ی به رۆله‌كانیان شاد ده‌بنه‌وه.