Yaşar Tonbak
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
كارەكان بۆ كوژاندنەوەى ئەوە ئاگرەى كە لە ناوچەى بورمەجەى گەڕەكى بەيئالان لە شارۆچكەى ناڵيهان لە ئەنقەرە بەردەوامە.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە بەڕێوەبەرايەتى گشتيى دارستانەكان بڵاوكراوەتەوە، ئاگرێك لە كاتژمێر ١٦:٢٠كەوتووەتەوە و لە كاتژمێر ١٦:٣٦وە دەست بە كوژاندنەوەى كراوە. لە رێگەى دوو فڕۆكە، شەش هێليكۆپتەر، ١٢٧ شۆفل، هەشت بلدۆزەر و ٦٥٠ كارمەندى ئاگركوژێنەوە هەوڵى كۆنترۆڵكردنەوەى ئاگرەكە بەردەوامە.
پەرلەمانتارى سەربە ئاک پارتى لە بازنەى ئەنقەرە، نەوزاد جەيلان لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە دوێنێ لە هەمان شوێن ئاگر كەوتووەتەوە و گوتى، "لەسەر رێنماييەكانى قايمقامييەت لە ترسى دروستبوونى مەترسى بڕيارى چۆڵكردنى گەڕەكەكانى ناڵيگۆلجوك و بەيئاڵان درا".
نەوزاد جەيلان ئاماژەی بەوەشکرد كە لە زەوى و لە ئاسمانە هەوڵى كوژاندنەوەى ئاگرەكە دەدرێت.