Beraa Göktürk
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2022
مانیسا ــ AA
کێڵگەکانی گوڵاڵە سوورە لە شارۆچکەی شەهزادەلەر سەربە پارێزگای مانیسا لە رۆژئاوای تورکیا دیمەنێکی جوان و قەشەنگیان بەناوچەکە بەخشیووە کە بوونەتە جێگای سەرنجی فۆتۆگرافەران و رێبوارانی ناوچەکە.
دوای کرانەوەی خونچەی گوڵاڵە سوورەکان لە گوندی سانجاقڵی بوزکوی سەربە قەزای شەهزادەلەر ، ناوچەکە بە رەنگی سوور داپۆشران کە ئەوەیش بووە جێگای سەرنجی فۆتۆگرافەران و رێبوارانی ناوچەکە.
لەمبارەیەوە ھاووڵاتیی سیبل تۆرک ئاشکرای کرد کاتێک بەناوچەکە تێپەڕبووە، بە دیمەنی کێڵگە سەرنجی راکێشاوە و رایگەیاند کە بە دیمەنی ناوچەکە، زۆر دڵخۆشە و وێنەی جوانیشی چرکاندووە.