Sidar Can Eren
08 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
دێرسم - AA
لە رێگەی ھێلیکۆپتەرەوە دیمەنی کانیاو، گوندەکانی سەر چیا و ناوچە سەوزاییەکانی دێرسم (تونجەلی) کە رەنگە ناوازەکانی وەرزی بەھاریان لەخۆگرتووە، تۆمارکرا.
پارێزگاری دێرسم کە بە سرووشتێکی ناوازە لەبەرچاوانە، بەبوونی شوێنە مێژوویەکان، زوورگ و ناوچە سەوزاییەکانی، سەرنجی گەشتیاران و سەردانیکەرانی بۆخۆ راکێشاوە.
دێرسم کە کەوتووەتە نێوان چیاکانی سارپ، بە دۆڵی مونزور، قەڵای پارتەک، تاڤگەی دێرێۆڤا و کانی گەرماوەکانی بووەتە جێگای وازنەھێندراوی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیی لە ناوچەکەدا.
بەم ھۆیەوە ساڵانە ھەزاران گەشتیار روو لەو ناوچەیە دەکەن و دیمەنی جوانی سرووشتی شارۆچکەکانی وەک پارتەک و مازگیرتی سەربە دێرسم، لە رێگەی ھێلیکۆپتەرەوە تۆمارکرا.
ھاوکات جوانی سرووشتی وەرزی بەھار لەسەر دەریاچەی بەنداوی کەبان، ناوچە دارستانیاوییەکان، کێڵگەکانی گەنم و ئەو گوندانەی کەوتوونەتە سەر چیاکان، رەنگی داوەتەوە.