Barış Kılıç,Selma Kasap,Abdullah Abdulmanaf Shukur
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٩ ھەزار و ٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ٢٩ ھەزار و ١٣٦ کەس پۆزێتیڤ دەرچووە و ٢٢٢ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
"خشتەی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا" کە دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لەخۆدەگرێت لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid١٩.saglik.gov.tr"ەوە بڵاوکرایەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٩ ھەزار و ٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ٢٩ ھەزار و ١٣٦ کەس پۆزێتیڤ دەرچووە و ٢٢٢ کەسیش بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە تورکیا، کۆی گشتی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتە ٢٠ ملیۆن و ٨٩٨ ھەزار و ٥١٧ و کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گەیشتە یەک ملیۆن و ٨٠٩ ھەزار و ٨٠٩، ھاوکات کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٦ ھەزار و ١٩٩ کەس.