Haydar Karaalp
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
بەغداد - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتیح یڵدز، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، راگەیەندراوێکی بڵاو کردوەتەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە بەغداد چاوی بە وەزیری پەروەردەی عێراق، عەلی حەمید دلێمی کەوتووە.
یڵدز باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی قوتابخانەکانی فەتۆ-یان لە عێراق کردوە ونووسیویەتی: "بە وەزیری پەروەردەی عێراق-م راگەیاند، ئەستەمە دەرچووانی قوتابخانەکانی فەتۆ لە زانکۆکانی تورکیا وەربگیرێن. جەختم لەوەش کردەووە کە پێویستە بە زووترین کات ئەم قوتابخانانە دابخرێن و لە جێیان قوتابخانەکانی وەقفی مەعاریفی تورکیا بکرێنەوە".