Ahmet Sertan Usul
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ٦٩٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٦٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. به‌پێی زانیارییه نوێكراوهكان، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە توركيا، ١١٦ هەزار و ١٠٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٦٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٦ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٣١١ تووشبووش چاكبوونه‌وه. كۆى گشتیى ٢٩٩ هەزار و ٦٧٩ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٢ مليۆن و ٧٧ هەزار و ٧٧٣ پشكنينى ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٤٢ هەزار و ١٤٣ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٨٠ حاڵه‌ت. هاوكات ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٠٨ نەخۆشن و ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٣٣ هەزار و ٣٨٤ن.
به‌پێی زانیارییه ههفتانهكان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٧ـه. رێژەى پڕبوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٥،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٤ـه.
- "ئێمه براوه ده‌بین"
له په‌یامێكیشدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه زیاتر له ١٢ ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون و رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ هه‌زار و ٦٩٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون. ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، به جێگیری ماوه‌ته‌وه. به‌دواداچوون و دابڕین بێ كه‌موكورتی به‌رده‌وامه. ده‌توانین له‌رێگه‌ی پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه. ئێمه براوه ده‌بین".