Muhammed Boztepe
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
سێ سه‌رۆك شاره‌وانی به‌تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" و سه‌رۆك شارهوانییهكیش به‌تۆمه‌تی "بوون به ئه‌ندام له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی" له ئه‌ركه‌كانیان لابران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی مووش به‌تۆمه‌تی "بوون به ئه‌ندام له رێكخراوی تیرۆریستی" و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌ی بوڵانك، عه‌دنان تۆپچو كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو و تا ئێستاش له زینداندایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌ی ڤارتۆ، ئولكو كارائاسڵان بایتاش له ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی مووش، لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی به‌شێوه‌ی خۆویستانه و بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" ده‌كات له چوارچێوه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌شدا سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌دێی ئێرهنتهپهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی بوڵانك، دیلاڤهر كه‌سیك كه له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
هاوکات سەرۆک شارەوانی ئورلا، ئیبراهیم بوراک ئۆگوز کە گومانلێکراوە بە ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی "فەتۆ"، بڕیاری لەسەرکارلادانی بۆ دەرکرا.