Sertaç Bulur
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا و به‌به‌شداری سێ هه‌زار و 480 كارمه‌ند لە هێزه‌كانی جەندرمە، پۆلیس و گوندپارێز "ئۆپه‌راسیۆنی شكێنەر-8 لە دارستانه‌كانی سههی" له سێرت و به‌دلیس ده‌ستیپێكرد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه "له پارێزگاكانی سێرت و به‌دلیس بۆ رێگریكردن له دروستكردنی حه‌شارگه‌ی زستانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه، به‌فه‌رمانده‌یی ئاسایشی جەندرمەی وان " ئۆپه‌راسیۆنی شكێنەر-8 لە دارستانه‌كانی سههی" ده‌ستیپێكردووە".
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیمێكی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانى وان كه پێكهاتووه له 232 كارمه‌ندی كۆماندۆی جەندرمە، هێزی تایبه‌تی جەندرمە، هێزی تایبه‌تی پۆلیس و گوند پارێزان له‌گه‌ڵ سێ هه‌زار و 480 كارمه‌ندی ئه‌منی به‌شدارن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شكێنەر بۆ بنه‌بڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌رده‌وامه.