Sayim Harmancı
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
هه‌كاری - AA
له گونده‌واری پارێزگای هه‌كاری دەستبەسەر بۆمبی چێنراو و مووشەکی RPG-7دا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌كاری، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی ئاشكراكردن و به‌رگرتن له چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ تیمه‌كان له گونده‌واری گونده‌ش سەربە شارۆچكه‌ی چوكورجا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژمارەیەک بۆمبی چێنراو و مووشەکی RPG-7دا گرتووە.
ئه‌و بۆمب و مووشەکانەی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو له‌ناوبران.