Hüseyin Ünlüsoy
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ئافیۆنكاراهیسار - AA
له ئافیۆنكاراهیسار بارهه‌ڵگرێك و پاسێك به یه‌كیاندادا، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، 10 كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، رووداوه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی دینار له‌سه‌ر رێگای ئانتالیا- ئافیۆنكاراهیسار روویدا كه پاسه‌كه له دواوه خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگره‌كه‌دا كه چیمه‌نتۆی باركردبوو و له ئه‌نجامدا بارهه‌ڵگره‌كه له رێگه لایداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و رووداوه‌دا، 10 كه‌س برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه برینداران گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دینار و ساندكڵی.