Lale Bildirici
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر 10:55 به‌كاتی ناوخۆی تورکیا، به فڕۆكه‌ی "TRK" به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێكه‌وت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له لایه‌ن جێگری سه‌ركۆماری تورکیا، فوئاد ئۆكتای و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مسته‌فا چاڵشكان و به‌رپرسانی دیكه‌وه به‌ڕێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و وه‌زیری خێزان، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، زه‌هرا زومروت سه‌لچوق و بریكاری سه‌رۆكی گشتی فراكسیۆنی ئاك پارتی، نو‌عمان كورتوڵموش و جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌وده‌ت یڵماز یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شداری ده‌كات له "یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی په‌نابه‌ری گه‌ردوونی" كه له كۆشكی نه‌ته‌وه‌كان له جنێڤ به هاوبەشی میوانداری رێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی سویسرا و به هاوسه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی و وێنه‌ی تێكه‌ڵ كه به‌رهه‌می هونه‌رمه‌دانی سووری نێو توركیان و له‌ژێر ناوی "ژیان به‌رده‌وامه، هونه‌ر به‌رده‌وامه" له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه رێكده‌خرێت.