Muhammet Tarhan
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیپلۆماتكاره توركانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه شه‌هیدكران رایگه‌یاند: "درۆ ته‌نها مێژوو چه‌واشه ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی گیان كێشانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له‌بیر نه‌كردوون كه رێكخراوه تیرۆریستییه ئه‌رمه‌نییه‌كان شه‌هیدیان كردوون و له‌بیریشیان ناكه‌ین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر ناوی ئه‌و ٣١ دیپلۆماته توركه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ئاكامی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه ئه‌رمه‌نییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: "درۆ ته‌نها مێژوو چه‌واشه ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی گیان كێشانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له‌بیر نه‌كردوون كه رێكخراوه تیرۆریستییه ئه‌رمه‌نییه‌كان شه‌هیدیان كردوون و له‌بیریشیان ناكه‌ین".