Hemın Othman Mohammed
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
هه‌ده‌په، داوای له په‌رله‌مانی توركیا كرد لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌رمه‌نی بكات كه له‌نێوان ساڵانی 1908-1915 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیان كردووه و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له پێشنیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه به واژۆی په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی هه‌ده‌په گارۆ پایلان و هاوڕێیانی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیاكراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه‌وا هه‌ریه‌ك له كریكۆر زۆهراب، ئۆهانیس ڤارتكێس سهرهنگیولیان، نازارهت داغاڤاریان، گارابێد پاشایان، ئۆنیك تهرتساكیان، ئیسدهپان چراجیان و هامپارتسوم بۆیاجیان، له ساڵانی نێوان 1908-1915 نوێنه‌رایه‌تیان كردووه.
له پێشنیارنامهكهدا هاتووه؛ بۆیاجیان له‌سێداره دراوه و په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌ش له مانگه‌كانی نیسان-مایسی 1915دا ده‌ستگیركراون و له كات و شوێنی جیاوازدا كوژراون، بۆیه داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه بكات له‌وه‌ی كاری كوشتنه‌كه له‌لایه‌ن كێ و به فه‌رمانی كێ ئه‌نجامدراوه، شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان دیاری بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌خاك بسپێردرێن و له‌ژێر سایه‌ی په‌رله‌ماندا قه‌ره‌بووی ئه‌و نوێنه‌رانه بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی تایبه‌ته به‌لای په‌رله‌مانه‌وه.