Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی گوندپارێزان و خێزانی شه‌هیدانی ئانادۆڵ زیا سۆزێن، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، گوندپارێزه تازه‌كان، ده‌بنه خوێنی نوێی وڵات.
سۆزێن گوتیشی: "به گرووپێكی 50 هه‌زار كه‌سییه‌وه هێشتا فریای رووداوكان ناكه‌وین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌ره‌تا 5 هه‌زار و دواتر رایگه‌یاند 10 هه‌زار گوندپارێز داده‌مه‌زرێنرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و گوندپارێزه تازانه ببنه خوێنێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌مان".
سۆزێن رایگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی دامه‌زراندنی گوندپارێزهكانهوه په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپاوه كردووه.
ئەو سەرۆکەی کۆنفیدراسیۆنی گوندپارێزان و خێزانی شەهیدان گوتیشی: "دامه‌زراندنی 10 هه‌زار گوندپارێز له نیوه‌ی مانگی ئایاردا، ئاماده‌كاریی بۆ كراوه. بۆ ئه‌مه پێویست به هیچ یاسایه‌ك ناكات له په‌رله‌مانه‌وه. چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵات دراوه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ی گوندپارێزان تا 60 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه. له‌ئێستادا حكوومه‌ت ده‌توانێت 10 هه‌زار گوندپارێز دابمه‌زرینێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراندنه‌كه خزمه‌تی سه‌ربازیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی کە ده‌یه‌وێت دابمه‌زرێنرێت.