توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. پێنج هەزار و ٧٠٣ تووشبوون و ٥٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە توركيا دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٨٤٦ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ پێنج مليۆن و ٥٢٤ هەزار و ٧٠٨ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

Ahmet Sertan Usul  | 24.06.2021 - نوێکردنەوە : 24.06.2021
توركيا.. پێنج هەزار و ٧٠٣ تووشبوون و ٥٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٣ هەزار و ٣٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی پێنج هەزار و ٧٠٣ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٥٩ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌ توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، ٢٢٣ هەزار و ٣٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی پێنج هەزار و ٧٠٣ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٥٩ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٤٩٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٨٤٦ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ پێنج مليۆن و ٥٢٤ هەزار و ٧٠٨ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

كۆى گشتيى ٥٩ مليۆن و ٤٤٤ هەزار و ٦٥٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە پێنج مليۆن و ٣٩٣ هەزار و ٢٤٨ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٩ هەزار و ٤١٧ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە، ٧٥٢ نەخۆشن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın